ئەمرۆ دووشهممه ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان لەگەڵ دوغلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و كین گروس كونسولى گشتى ئەمریكا له هەولێر، باسی بارودۆخی ئێستاى عێراق و كوردستان و ناوچەکەیان كرد، هەروەها قۆناغى پاش هەڵبژارنەکانی عێراق تاوتوێكرا.
ههر ئهمرۆ ھۆشیار زێباری پیشوازى له ریز شین واگینك Mr. Chen Wiging بالیوزى چین له بهغداو نى روتشى Mr. Ni Rouchi كونسولى گشتى چین له ههولێر كرد و باسى بارودوخى ئیستاى عێراق و كوردستان كرا.
له لایهكى ترهوه ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، حهیدهر عهبادی سهرۆك وهزیران و لیژنهى ئهمنى بهرپرسی یهكهمن له پاراستنى سندووقهكانى دهنگدان و بەبێ لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە و زانینی دەرکەوتەکانی سووتاندنی سندووقەکانی دەنگدان، سیاسەتمەدارە شکستخواردووەکانی بەغدا بە حوکمدانی پێشوەختە و بەیاننامەی ئامادە، داوای دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن دەکەن.
ھۆشیار زێباری ھەروەھا رایگەیاندووە، داواکردنی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو لایەنانە نیازیان خراپه و دەیانەوێ ھەموو شتێک وێران بکەن.
دڵنیایی لەوەش دەدات، کە ئەو سیاسەتمەدار شکستخواردووانە ھەرگیز ناگەڕێنەوە، چونکە گەل رەتی کردوونەتەوە و سزای داون.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٠/٦/٢٠١٨، ھەموو سندووقەکانی دەنگدان، کە پڕ بوون لە دەنگی ھاووڵاتییان و بڕیاربوو بە دەست ھەژمار بکرێنەوە، لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بەغدا، لە رووداوێکی تەمومژاویدا سووتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.