ئهمرۆ دووشەممە 11/6/2018، عەلی قادر سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سندووقەکانی دەنگدەرانی کوردستان سەلامەتن و نە سووتاون، لە سەنتەرێکی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا هەڵگیراون.
عەلی قادر هەروەها رایگەیاند، هیچ سندووقێکی دەنگدانی هەرێمی کوردستان لە کۆگای وەزارەتی بازرگانی نەبوو، کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 10/6/2018 سووتان.
سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا هەمان کارمەندی بنکەکانی دەنگدان پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست، ئەنجام دەدەن.
لهبارهى بریارى رەتکردنەوەی دەنگدانی تایبەتى پێشمەرگەو هیزە ئەمنییەکانى كوردستان، کە پەرلەمانی عێراق دەری کردبوو، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێر رایگەیاند، ”هیچ یاسایەک نییە پرۆسەیەکی دەنگدان رەت بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.