Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 09:18

ئەمڕۆ وادەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان به‌کۆتا دێت

له‌لێدوانى بۆ كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  وادەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان  به‌کۆتایی دێت 

شۆڕش حەسەن بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى  هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان به‌كوردستان تى ڤى  رایگەیاند،  ئه‌مرۆ كۆتا ڕۆژی پڕۆسەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکانه‌  بۆ بەشداریان لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە 27 ـ 5 - 2018 تۆماری قه‌واره‌كان  دەستیپێکرد و ئەمڕۆش ئەو پڕۆسەیە کۆتایی دێت.

شۆڕش حەسەن  ڕاشیگه‌یاند : تا ئه‌مڕۆ زیاتر لە ٢٠ قەوارە  و لایه‌ن ناوى خۆیان تۆمار كردووه‌ بۆ به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ، دوای ماوه‌ى به‌كۆتاهاتنه‌كه‌شى  ناوەکان بۆ ئەنجومەنى کۆمسیاران بەرزدەکرێنەوە بۆ پەسەندکردنی ناوى قه‌واره‌كان .

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند له‌به‌رواری  18 ى 6 - تاوه‌كو 20 - 6- 2018  تۆماركردن و راستاندنى ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كانه‌ به‌پێى ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان 


هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌  ٣٠ـى ئەیلولى ئەمساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت . 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.