Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:47

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دوا هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025، بەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کۆمپانیایەک پابەندی رێنماییەکای هاتوچۆ نەبێت دەست بەسەر ماتۆرەکانیاندا دەگیرێت، پێویستە تەواوی ماتۆرسواران و کۆمپانیاکانی گەیاندن بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

 

دەقی  ڕاگەیەندراوەکە:

هەندێ لە ماتۆرسوارەکان لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن ،پێچەوانەی

ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن.

ڕێزی مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل پیادەکان لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن، هەندێ لە ماتۆرسوارەکان بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆرسکیلەکانیان دادەگیرێت. مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتووچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک هەر کۆمپانیا و ماتۆرسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.