بڕیارە رۆژی شەممە ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆببنەوە، پێش کۆبونەوەکە ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران بۆ ڕازیبوون بە داواکاریەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ی نیسانی 2025، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ئەگەر بە گفتوگۆ نەگەینە ڕێککەوتن، هێزی سەربازی بەکار دەهێنین، پێویستە ئێران لەبارەی چەکی ناوەکی بڕیاری درووست بدات کاتمان لەبەردەست نەماوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پەیامنێرێکدا دەڵێت: ''ئەگەر پێویستبکات هێزی سەربازی بەکاردەهێنین'' ئیسڕائیلیش هاوبەشی ئەو جەنگەمان دەبێت و لەپاڵ ئێمە شەردەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.