رۆژی دووشەممە یادی ئەنفالی گەرمیانە و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا لە ناوەندەکانی خوێندن دەکات پێش دەستپێکی وانەی یەکەم رێوڕەسمی ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال ئەنجامبدەن.
رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ "بە مەبەستی ڕێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال، لە ڕۆژی دووشەممە 14ـی نیسان؛ لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم رێوڕەسمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت".
وەزارەتی پەروەردە داوا لە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنیش دەکات، لەو رۆژەدا "باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.