هاوپەیمانیی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعوودیە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە ئاراستەی شاری ڕیاز کرابوو. ئەم ڕووداوە پاش ئەوە هات کە دانیشتوانی پایتەختی سعوودیە دەنگی چەند تەقینەوەیەکیان لە ئاسماندا بیست.
تورکی مالیکی گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاند: مووشەکێکی بالیستی کە لەلایەن میلیشیا حوسییەکانەوە بەرەو ڕیاز ئاراستە کرابوو، سەرکەوتووانە تێکشکێندرا و لەناو برا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.