Erbil 18°C شەممە 12 نیسان 20:03

لە هەڵەبجە ژنێک بە مردووی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ بەیانی ژنێک بە مردووی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە و گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت لە کاتی رووداوەکە هاوسەرەکەی لەماڵ بووە.

 

ئەمرۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025، ئاکام قوتبەدین،بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمرۆ کاتژمێر 9ی بەیانی تیمەکانی پۆلیس ئاگادار کراینەوە کەوا لەگەڕەکی سەرا ژنێک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزراوەتەوە،

 

وەک گوتەبێژ دەڵێت: تیمەکامان راستەوخۆ گەشتنە شوێنی رووداوەکە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان ئاسەواری فیشەک بەسەری ژنەکەوە بینرا ڕاستەوخۆ رەوانەی پزیشکی داد کرا.

 

گوتیشی:تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکرێت، هێشتان بۆ هیچ لایەنێک روننەبووەتەوە ئایە روداوەکە خۆکوژییە یان کوژراوە.

 

ژنەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و خێزاندارە خاوەنی سێ منداڵە ئەمڕۆ سەر لەبەیانی بە مردووی دۆزرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.