Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:27

ئەنجوومەنی سەربازی منبج: بوونی هێزى تورکیا لە منبج رەت دەکەینەوە

ئەنجوومەنی سەربازی منبج: چاوەڕوانی روونكردنەوە له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

شەرڤان دەروێش گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبجی سه‌ربه‌ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، به‌ ئاژانسى "رۆیته‌رز" رایگەیاند" هێزه‌كانیان هه‌بوونی هێزى توركیا لە منبج رەت دەكەنەوە .

وتیشى" ئه‌وان چاوەڕوانی روونكردنەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا ده‌كه‌ن لەبارەی وردەكاری رێككەوتنى نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە سەبارەت بە منبج. 

تێزانین رۆژى دووشەمه‌ی رابردوو، ئەمەریكا و توركیا لەسەر جێبەجێكردنی نەخشە رێگەیەك سەبارەت بە شاری منبج رێككەوتن و دووپاتیان لە پابەندی دوولایەنە بۆ جێبەجێكردنی كردەوە، ئەوەش لە دوای كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات هات لە واشنتۆن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.