Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:32

ساندرا به‌ زمانی کوردی و بیانی ئاماده‌کاری بۆ گۆرانییه‌ک ده‌کات

ساڵی رابردوو یه‌كه‌مین گۆرانی و كلیپی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ شاعیر و گۆرانیبێژی كوردی هه‌رێمی كوردستان " ساندرا " نوێترین گۆرانی خۆی به‌ زمانی كوردی و بیانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و له‌ ئێستا دانیشتووی ئه‌ورووپایه‌ و به‌ كاری بازرگانییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ، ئاشكرایده‌كات سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ به‌ زمانی كوردی و بیانی ، وتیشی خۆس تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی داهاتوودا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ساڵی رابردوو یه‌كه‌مین گۆرانی و كلیپی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ورووپا هه‌موو كاره‌كانی وه‌كو تۆماركردن و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجام دابوو .

سه‌رچاوه‌ : باسنیوز

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.