Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 17:38

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم بڕیارێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندى فەرمانبەران دەردەکات

بڕوانامەکانیان بۆ ھەموار ده‌کرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەکات، کە بڕوانامەی بەرزتریان بەدەست ھێناوە، یان درێژە بە خوێندن دەدەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە بە واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی  لە مانگی 5ی 2018 دەرچووە، ئاماژە بە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕوانامانەدا کراوە، کە فەرمانبەران بەدەستی دەھێنن.

وەزارەتی دارایی ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە و  بڕوانامەیان بەدەست ھێناوە، دەکرێت ھەموارکردنی بڕوانامەکانیان بۆ بکرێت.

سەبارەت بە دوو جۆری مۆڵەتی خوێندن، ئەوە ھاتووە: ”ئەو فەرمانبەرانەی لە ئێواران درێژەیان بە خوێندن داوە، یان لەڕێگەی تاقیکردنەوەی دەرەکی درێژەیان بە خوێندن داوە، بڕوانامەکانیان بۆ ھەموار دەکرێت“.

وەزارەتی دارایی دووپاتی کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی بێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست ھێناوە، نابێت لە کاتی دەوامی فەرمانبەرێتییان بێت، ھەروەھا تێیدا ھاتووە: ”بەپێی ڕێنماییەکان نابێت ھەردوو دەوامی فەرمانبەری و خوێندن لە یەک کاتدا بێت، ئەگەر لە یەک کاتدا بێت، بڕوانامەکەیان بۆ ھەموار ناکرێت".

جەختیش کراوەتە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان پێ دراوە، یان لە ئێواران درێژە بە خوێندن دەدەن، دەبێت لە کاتی ھەموارکردنەوەی بڕوانامەکانیان ڕەچاوی ئەوە بکرێت لە بواری پسپۆڕیی خۆیان کار بکەن، دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بکرێت، کە چۆن پلەیان بەپێی ڕێنمایی بەرز دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.