Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:04

تابلۆیه‌ک نرخه‌که‌ی 120 ملیۆن دۆلاره‌

له‌ ساڵی 1893 له‌ لایه‌ن وێنه‌كێشی نه‌رویجی " ئیدفارد مۆنش " كێشراوه‌
کوردستان TV
100%


تابلۆی هاوار كه‌ تابلۆیه‌كی گوزارشتییه‌  له‌ ساڵی 1893 له‌ لایه‌ن وێنه‌كێشی نه‌رویجی " ئیدفارد مۆنش " كێشراوه‌ ، له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌ نیۆیۆرك به‌ بری 120 ملیۆن دۆلار فرۆشرا .

له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " ستریت جۆرنال" ی ئه‌مریكی هاتووه‌ ، ملیاردێری ئه‌مریكی  " لیۆن بلاك "  له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا له‌ نیۆیۆرك به‌ 120 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌م تابلۆیه‌ی كریووه‌ ، به‌م پێی بلاك ده‌بێته‌ ده‌بێته‌ ده‌یه‌مین كه‌س له‌ جیهان  كه‌ تابلۆی گرانبه‌های كریووه‌ .

ئه‌م تابلۆیه‌ چه‌ند جارێك دزراوه‌ ، جارێكیان له‌ پێشانگای نیشتمانی دزراوه‌ ، به‌ڵام له‌ ساڵی 2004 گه‌رێندراوه‌ته‌وه‌ ،دوای ئه‌مه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌م تابلۆیه‌ له‌گه‌ل تابلۆی مادۆنا له‌ مۆزه‌خانه‌ی مونش دزراون ، به‌ڵام له‌ سالی 2006 گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ،تابلۆی هاواری ئیدفارد مونش لەرۆژی دەركەوتنی لە ساڵی ١٨٩٣ بووەتە بابەتی شیعر لای زۆر لە شاعیران ‌و دیزاینەران، لەكاتێكدا هونەرمەند زۆر تابلۆی باشتری هەن كە كەمتر رەشبینییان لەخۆگرتووە.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.