Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 02:56

حه‌سه‌ن هه‌یاس خاوه‌نی 12 گۆرانی تازه‌یه‌

بۆ كلیپكردنی گۆرانییه‌كانی پێویستی به‌ سپۆنسه‌ر هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی شاری خانه‌قین " حه‌سه‌ن هه‌یاس " خاوه‌نی 12 گۆرانی تازه‌یه‌ به‌ڵان تا ئێستا ده‌رفه‌تی تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌یانی نه‌بووه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  یه‌كێكه‌ له‌ ده‌نگه‌ ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ گۆرانی " چه‌ كردی و سه‌فه‌ر " ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كردوو ، له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیت و به‌ كاری هونه‌رییه‌وه‌ خه‌ریكه‌ و به‌شداری له‌ دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا ده‌كات .

هه‌یاس ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا خاوه‌نی 12 گۆرانی تازه‌یه‌ و به‌ نیازه‌ له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری موزیكیان بۆ ئه‌نجامبدات و هه‌ر له‌م شاره‌ش تۆماریان بكات .

حه‌سه‌ن هه‌یاس بۆ كلیپكردنی گۆرانییه‌كانی پێویستی به‌ سپۆنسه‌ر هه‌یه‌ ، چونكه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كلیپكردنی گۆرانی پاره‌ی زۆری ده‌وێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.