بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیران ساڵی 2018 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوە بچێت.
کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە بە ڤیدیۆ و لە کەناڵێکی دەوڵەتەوە، بانگەشە بۆ خۆی دەکات.
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ره‌زامه‌ندی نیشان داوه كه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاس كاندیدی هه‌ده‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له گرتووخانه‌وه به رێگای په‌یامی ڤیدیۆیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆخۆی بكات و په‌یامه‌كه‌شی له كاناڵی فه‌رمی حكومه‌ت، (ته ره ته) بڵاو بكرێته‌وه.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەش یەکێکە لە کاندیدەکان، کە هەدەپە کاندیدی کردووە، هەرچەندە تا ئێستاش گرتووخانە دایە و بڕیاری ئازادكردنی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌دراوه. لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، رێگا بە کاندیدەکان دەدرێت دوو جار و هەر جارەی كه لە ده خولەک زیاتر نەبێت و لە دوو خولەکیش کەمتر نەبێت، لە کەناڵی فەرمیی دەوڵەت بانگەشە بۆ خۆیان بکەن.
تا ئێستا شوێنی تەواوی تۆمارکردنی پەیامە ڤیدیۆییەکەی دەمیرتاش دیاری نەکراوە. بەشێک لە میدیا تورکییەکان باس لەوە دەکەن، کە پەیامەکە لە گرتووخانە تۆمار دەکرێت و بەشێکیشیان باس لە دەنگۆی ئەوە دەکەن، کە دەمیرتاش دەبرێتە ستۆدیۆیەک و پەیامە ڤیدیۆییەکە تۆمار دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.