Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:51

وه‌یسی به‌ شیوه‌زاری هه‌ورامی گۆرانییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

ئه‌م گۆرانییه‌ی زۆر جیاوازتره‌ له‌ گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی " نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كاتی كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ داناوه‌ و  هونه‌رمه‌ند " سه‌یدی "  ش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه‌ و گۆرانییه‌كه‌ش له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كلیپكردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .

وه‌یسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات  ، كه‌ ئه‌م گۆرانییه‌ی زۆر جیاوازتره‌ له‌ گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی  و به‌م نزیكانه‌ش بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی خۆیه‌تی و " بۆ تۆرای " یه‌كیكه‌ له‌م گۆرانییانه‌ی كه‌ ناوبراو ناوبانگی هونه‌ری پێ په‌یداكرد .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.