بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ری ناسراوی كورد دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان..
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناسراوی كورد، دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به مامۆستا شه‌پۆل
هه‌واڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و كه‌سایه‌تیی نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستان، دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به مامۆستا شه‌پۆل خه‌مباری كردم.
مامۆستا شه‌پۆل، وه‌ك نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێكۆڵه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیرێكی به ئه‌زموون و به‌توانا، ڕۆڵێكی گرینگی له پێشخستنی ئه‌ده‌بی كوردیدا گێڕاوه و له‌ده‌ستدانیشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوخه‌میی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه و خزم و كه‌سوكار و ئاشنایان و خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ری مه‌هاباد و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م.
له خودای گه‌وره داواكارم مامۆستا شه‌پۆل بباته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
٢٦ـی ٥ـی ٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.