Erbil 18°C دووشەممە 10 ئازار 17:25

ساسان عەونی: پێویستە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە زەوی وەربگرن.

100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ دەكات.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی ورد بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ دەكات و سەرجەم شارەوانییەكانیش ڕادەسپێرێت تا 18ی ئەم مانگە، ڕاپۆرتێكی تایبەت بە بەرەوپێشچوونی كارەكانیان ئامادە بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاداری2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كرد، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ، بەرێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی ئەو سنوورانە بەڕێوەچوو.

كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ بە باشی بەڕێوە دەچێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانیان، بەدواداچوونی بۆ پرۆسەكە كرد و لە گرفت و داواكارییەكانی كۆڵییەوە.

سەرۆك و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكان بە داتا زانیارییان لەبارەی كارەكانیان خستەڕوو، هاوكات گرفتەكانیان بەردەم پرۆسەكەشیان باس كرد و هەروەها پێشنیاری چارەسەریش خرایەڕوو، دواتر لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرجەم شارەوانییەكان ڕاسپێدران تاوەكوو 18ی ئەم مانگە پێویستە ڕاپۆرتێكی وردەكاری سەبارەت بە كارەكانی پرۆسەكە ئامادە بكەن و تێیدا بە وردی كارە ئەنجامدراوەكان و گرفتەكان و پێشنیارەكان بخەنەڕوو بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەبێ گرفت هەنگاوی باشتر بنێت و سەرجەم فەرمانبەران كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە زەوی وەربگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.