بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر سەردانی دیوانی پەروەردە / بەشی ژمێریاری بکەن
سەردانکردنی بەڕێوەبەران بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی 5ـی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەستە.
لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لە کاتی سەردانیکردنیان، مۆری فەرمیی قوتابخانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.