Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 22:29

لە کەلار مێرمنداڵێکی 16 ساڵان بەهۆی گەشکەوە لە حەوزێکی ئاودا خنکا

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار، ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا و مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی (ئەلەند هاوار) لە کاتی مەلەکردندا گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی 12 ئیمامە لە سنووری قەزای کفری، لە ناو حەوزێکی بچووکی تایبەت بە منداڵان خەریکی مەلەکردن بووە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو پێشینەی نەخۆشیی گەشکەی هەبووە، لە کاتی مەلەکردنەکەدا تووشی گەشکە بووە و بەهۆیەوە لە ناو ئاوەکەدا خنکاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.