Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 21:28

له‌ پارێزگای سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌  

100%

ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی لە زاری کاربەدەستانی پارێزگای سنەوە ئاشکرای کردووە، لە ڕێگای سنە بۆ هەمەدان شۆفێری تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئاگرێکی گرتووە، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ 13 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش كه‌سی تریش بریندار بوونه‌.  

ئاژانسی ئێرنا لەم ڕاپۆرتەدا باسی لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی ھاتوچۆ كردووه‌ لە دەروازەی سنە (ڕێگەی سنە - ھەمەدان) کە بەھۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی لێخوڕین تانکەرێکی سووتەمەنی کە لە ھەمەدانەوە بەرەو مەریوان دەچوو لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی تردا تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

بەپێی دوایین زانیارییەكان کە لەلایەن بەرپرسانی فریاکەوتن و ھاوکاریی خێرای پزیشکییەوە له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سنه‌ ڕاگەیەندراون، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ ئاگرێكی زۆر دروست بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ته‌قینه‌وه و له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ته‌‌ ھۆی گیانلەدەستدانی 13 کەس و برینداربوونی شه‌ش کەسێکی تر.

ھێزەکانی فریاکەوتن، ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاریی خێرا دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە گەیشتوونه‌ته‌ شوێنی مەبەست و سەڕەرای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، چارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەکان کرد و ڕێگەکەیان پاککردەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.