Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:22

وەزارەتی تەندروستی رەتکردنەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغە دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی لەبارەی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان دەرکرد و ڕایگەیاند، ئەوەی لەژێر ڕێنمایی وەزارەتدا کار نەکات ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی سەبارەت بە وەرگرتنی نەخۆشی حاڵەتی فریاکەوتن بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بەهیچ جۆرێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان و حکوومییەکان نابێت حاڵەتی فریاکەوتن ڕەتبکرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی رەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، پێویستە ڕاستەوخۆ شوێن بۆ نەخۆشەکە دابین بکرێت و ئەوەی پێویست بێت بۆ نەخۆشەکە بکرێت، هەروەها ڕاشی گەیاند رەتکردنەوەیان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەر نەخۆشخانەیەک، بە بیانیووی نەبوونی شوێن یان نەبوونی چاودێری چڕ یان کەوا نەخۆش لەباری بێ ئومێدی و بێ هیوایی چارەسەر دایە یان هەر بیانووێکی دیکەی وەک نەبوونی خەرجی پێویست، نەخۆش ڕەتبکاتەوە ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.