Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 21:09

نرخی نەوت نزیك دەبێتەوە لە گەیشتن بە 100 دۆلار

100%

بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكان لە گەرووی هورمز لە ئەنجامی هێرەكانی ئەمریكا و ئێران بۆ سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە سەرانسەری جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نزیك بووەوە لە گەیشتن بە 100 دۆلاری ئەمریكی.

ئەم ئێوارەیە هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نرخەكەی بە ڕێژەی 1.73% بەرزبووەوە و ئێستا بە 97.95 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بە ڕێژەی 1.91% بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێكی ئەم جۆرە نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان بە 93.23 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبوونەوەی ئەم ئێوارەیەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی لێدوانێكی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكۆم)ـەوە هات كە رایگەیاندبوو، هێزەکانیان سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کە سوپای پاسداران کردبوویانە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

لە بەرامبەریشدا، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، سێ کەشتیی نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج کە هەوڵیانداوە بە ڕێڕەوی ڕێگەنەدراوی گەرووی هورمز تێپەڕن، ئەمە جگە لە بەئامانجگرتنی سێ کەشتیی جەنگی ئەمریکی لە ناوچەكەدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.