Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 18:53

گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە

100%

بڕیارە سبەی سێشەممە، 08ـی ئەیلوولی 2026، گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە بە بەشداری سەدان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە شاری هەولێر بکرێتەوە.

د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی كردنەوەی پێشانگاكە راگەیاند: زیاتر لە 250 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهان بەشداری تێدا دەکەن؛ لەنێویاندا تورکیا، ئێران، ئیمارات، سعوودییە، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، یۆنان، ئیسپانیا و چەندین وڵاتی دیکە هەن، پێشانگاکەش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

د. محەممەد شوکری گوتیشی: ئامانجی پێشانگاکە نمایشکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە، هاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆببنەوە و یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوازی قۆناخدار یان بە پارەی کاش هەڵبژێرن، هەروەها ئەم پێشانگایە ژینگەیەک بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت تاوەکو گرێبەستی هاوبەش ببەستن و سەرمایەی بیانی رابکێشن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هەروەها گوتی: لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین دەرفەتی کار بۆ گەنجان و شارەزایان لە پێشانگاکە ڕاگەیەنراوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگاکەدا، پوختەی ژیاننامەیان پێشکەش بە کۆمپانیاکان بکەن بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.