Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 22:23

ئێران وەڵامی ئەمەریکای سەبارەت بە پێشنیازی 7 ڕۆژە وەرگرتەوە

100%

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، شەوی سێشەممە لە قەتەر وەڵامی فەرمیی ئەمەریکای سەبارەت بە پێشنیازە 7 ڕۆژییەکەی ئێران وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییەکان، عەراقچی لەگەڵ نێوەندگیەرە قەتەرییەکان کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی وەڵامەکەی ئەمەریکا. بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران ئەو وەڵامەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی باس بکات.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە کێشەی سەرەکیی نێوان واشنتۆن و تاران پەیوەندی بە ناوەرۆکی پێشنیازەکانەوە نییە، بەڵکو ناکۆکییەکان زیاتر لەسەر ڕیزبەندی و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە.

ئەم پێشنیازە 7 ڕۆژییە ئامانجی دروستکردنی متمانەیە لە نێوان هەردوو لادا، بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ وەشانی نوێکراوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو واژۆ کرابوو. ئەگەر هەردوو لا لەسەر ڕیزبەندیی هەنگاوەکان ڕێکبکەون، ئەمە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

چاودێران پێیان وایە، سەرکەوتنی ئەم گفتوگۆیانە بەندە بەوەی کە ئایا هەردوولا دەتوانن لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کێ یەکەم هەنگاوی کردەیی دەنێت و چۆن گەرەنتییەکانی جێبەجێکردن لەلایەن نێوەندگیەرەکانەوە پشتڕاست دەکرێنەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.