Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

جەی دی ڤانس: ئامادەین لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئێران هەڵبدەینەوە

کوردستان TV
100%

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و چارەنووسی ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران ئاشکرا کرد.

جەی دی ڤانس ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە دۆناڵد ترەمپ پێش ڕۆژی هەینی وردەکارییەکانی ڕێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات. ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئامانجی سەرەکی ئەوان ئەوەیە ئێران ببێتە "دەوڵەتێکی ئاسایی" لە ناوچەکەدا.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ئامادەن "لاپەڕەیەکی نوێ" لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران هەڵبدەنەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە تەنها بە مەرجی پابەندبوونی تەواوی ئێرانە بە بەڵێن و پێشهاتەکانی ناو ڕێککەوتنەکە.  هەروەها هۆشداریی دا کە ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، ئەوا ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی "بژاردە پێشووەکانی" خۆی بەرامبەر ئەو وڵاتە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، ڤانس ئاشکرای کرد کە ئەمریکا کردەوەیەکی سەربازیی "زۆر سەرکەوتووی" دژی ئێران ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی ئەو کردەوەیە بخاتە ڕوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.