Erbil 11°C پێنجشەممە 06 ئازار 02:13

ئەمشەو چەند یارییەکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت

100%

ئەمشەو لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ، چەند یارییەکی بەهێز بەرێوەدەچێت.


لە یەکەم یاریدا یانەی فاینۆرد میوانداری یانەی ئینەر میلان دەکات، کاتژمێر 20:45 خولەک.

 

 

دواتر لە یاریگای ئالیانز ئارێنا، یانەی بایەرن میونشن میوانداری یانەی وڵاتەکەی خۆی بایەر لیڤەرکوزن دەکات کاتژمێر 23:00.

لە ناوەراستی مانگی رابردوو، لە گەڕی ٢٢ خولی بۆندسلیگا هەردوو زلهێزەکەی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەک بوونەوە، ئەنجامی یاریەکەش بەبێ گۆڵ بەکۆتاهات، شایەنی باسە یانەی بایەرن میونشن بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش لیڤەرکوزنی رکابەریەتی.

لە چامپیۆنزلیگ یاریەکان جیاوازن، لیڤەرکوزن بە شەشەمی گروپ ڕاستەوخۆ بەسەر کەوت لەکاێکدا بایەرن بە پاشکۆ و لە قۆناغی پلەی ئۆف توانی خۆی بگەێێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ.

 

لە یاریەکی دیکەدا، لەیاریگای دا لوز، یانەی بەنفیکا میوانداری یانەی بارسیلۆنا دەکات، کاتژمێر 23:00.

یانەی بارسیلۆنا ئەمساڵ بە سەرکردایەتی هانزی فلیک، لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، لە لالیگا یەکەمی رێزبەندییە و لە چامپیۆنزلیگیش لە گروپ بە 2م سەرکەوت، یانەی بارسیلۆنا ئەمساڵ خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین هێلەکانی هێرشبەرییە.

لە بەرامبەردا یانەی بەنفیکدا لە خول لە پلەی دووەمی رێزبەندییە و لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناغی پلەی ئۆف توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و بگەڕیتەوە ناو رکابەری.

لە قۆناغی گروپی چامپیۆنزلیگ یانەی بەنفیکا رووبەڕووی یانەی بارسیلۆنا بۆوە لە کۆتا خولەکاکان و لە خولەکی 96 گۆڵی بردنەوەیان لیکرا لەلایەن رافینیا و ئەنجامی یاریەکە 5 بە 4 لە بەرژەوەندی بارسیلۆنا بەکۆتاهات، هەربۆیە هاندەران چاوەڕوانی یاریەکی پرگۆڵ دەکەن بۆ یاریەکەی ئەمشەویان.

لە یاری لوتکەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ، یانەی پێشەنگی خولی فەرەنسی پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنس، میوانداری  لیڤەرپوولی  پێشەنگی پرێمەرلیگ دەکات.

هەردوویانە ئەمساڵ ئاستێکی نموونەی پێشکەش دەکەن، یانەی پاریس 22 یاریە تامی شکستی نەکردووە، لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە یەکەمی کۆمەڵەکە سەرکەوتووە و هیچ یانەیەک خۆی لەبەر هێرشەکانی نەگرتووە.

ئەمشەو یاری نێوان پاریس و لیڤەرپول بە بەهێزترین یاری شەوی چوارشەمە دیاری کراووە

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.