ئەمرۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2025، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە مامۆستایانی کەرکوک بڵاوکردەوە.
وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ ، کە داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی ٧٧ ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن، لەم بارەیەشەوە ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردوە و ئاراستەی بەرێز سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.