Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 22:05

بەرگری شارستانی هەولێر: پێویستە هەموو شۆفێرێک بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی هەبێ

100%

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک هۆشداری و ڕێنمایی گرنگی ئاراستەی شۆفێران کرد، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی ئۆتۆمبێل کە لەم وەرزەدا ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە چەند هۆکارێکی سەرەکی لە پشت گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکانەوەن، کە دیارترینیان بریتین لە:

. کێشە تەکنیکی و میکانیکییەکان:

گەرمبوونی بزوێنەر: لەکارکەوتنی سیستەمی ساردکەرەوە یان کەمبوونی ئاوی ڕادێتەر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مەکینە بۆ ئاستێکی مەترسیدار.

دزەکردنی سووتەمەنی: لێچوونی بەنزین یان ڕۆنی مەکینە و کەوتنیان بەسەر بەشە گەرمەکانی بزوێنەردا، هۆکارێکی خێرای گڕگرتنە.

سیستەمی کارەبا: تێکچوون یان داخورانی وایەرەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی پریشکی کارەبایی و کەوتنەوەی ئاگر.

. مەترسییەکانی ناو ئۆتۆمبێل:
بەرگری شارستانی هۆشداری توند دەدات لە هێشتنەوەی هەندێک ماددە لە ناو ئۆتۆمبێلدا لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا، چونکە مەترسی تەقینەوە و گڕگرتنیان هەیە، وەک:

چەرخ، بۆن و بوتڵی بەتاڵ.

پاوەربانک، مۆبایل و پاتری.

پێشنیارەکان بۆ سەلامەتی شۆفێران:
بەرگری شارستانی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەموو شۆفێرێک بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەبێت تاوەکو لە کاتی سەرەتای هەر ڕووداوێکدا بتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

هەروەها داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارەکانی 115 یان 125ی بەرگری شارستانییەوە بکەن تاوەکو تیمەکانیان لە زووترین کاتدا بگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.