Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 15:35

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە

100%

بە هاوکاریی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب، سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لە چوارچێوەی کارە ئەکادیمییەکان و پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی جیهان هەماهەنگە بۆ کردنەوەی بەشی کوردی لە زانکۆی پەکین.

سامان عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بەشە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنە بیانییەکانە و ئەمەش دەبێتە یەکەم بەشی کوردی لە تەواوی وڵاتی چین. هاوکات باسی لەوە کرد، زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بەشی زمانی چینی کردووەتەوە و لە ئێستادا ئەو بەشە قوتابی و دەرچووی هەیە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕوونی کردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا، پ.د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر  پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی چین و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی پەکین کرد، سەرۆک بەشی ناوبراو ماوەی 4 مانگ لە زانکۆی سەلاحەدین مایەوە و خولی ئەکادیمی سەبارەت بە زمانی کوردی وەرگرت و بەشداری ژمارەیەک چالاکی زانکۆی کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.