سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز تا ئەو کاتەی ئەمریکا پابەندی مەرجەکانی لێکتێگەیشتنەکە نەبێت، ناکرێتەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، کە دانوستانکاری باڵای ئێران بوو لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکادا ڕایگەیاند: "ئەو دەرفەتەی لە لێکتێگەیشتنەکەوە بەدەست هات بۆ شکاندنی گەمارۆ و ئاگربەست، یارمەتییەکی شایستە بوو بۆ بەرزکردنەوەی خۆڕاگریی ئابووری و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی توانای بەرگریی ئێران".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردەوە کە پێش هەڵگرتنی گەمارۆ، ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراو، لابردنی سزاکانی نەوت و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەموو بەرەکان و مەرجەکانی تری لێکتێگەیشتنەکە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.
ناوبراو هۆشداری دا: "ئێران ئامادەیە بەپێی کردەوە و دەستدرێژییەکانی دوژمن، شکستێکی قورستر لە جاران بەسەریدا بسەپێنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.