ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی شوباتی 2025، لە جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریال سۆسیداد میوانداری یانەی ریال مەدرید دەکات لە یاریگای ئانوێتا، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو بەکاتی کوردستان.
دوای گەرانەوە بۆ رێچکەی بردنەوە یانەی ریال مەدرید ئامادەکاری کردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی یانەی ریال سۆسیداد.
یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەوەی هەمیشە بەربژێرە بۆ هەر پاڵەوانەتییەک کە بەشداری تێدا دەکات، بەڵام جامی شای ئیسپانی بۆتە گرێ کوێرەی یانەکە و چەندین ساڵە لەو پاڵەوانیەتیە دووردەخرێتەوە.
ئامانجی ریال مەدرید سەرکەوتن و یەکلاکردنەوەی یاریەکەیە لە یەکەم رووبەڕوو بونەوەیان، چونکە فشارێکی زۆریان لەسەرە لە خولی ئیسپانی لە ریزبەندی دووەمە،هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش بە پاشکۆ لە قۆناغی پلەی ئۆف توانی سەرکەوتن تۆمار بکات، یانەی ریال مەدرید بەهۆی ئاستی خراپی لە یاریە سەرەتاکانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری زیاتری ئەنجامدا بۆ سەرکەوتن ئەمەش یاریزانەکانی ماندوو کردووە، هەربۆیە ریال مەدرید دەیەوێ تیکتی یاری کۆتای لە یەکەم یاریەوە بەدەست بنێت بۆی لە یاری هاتنەوە بتوانێت پشوو بە هەندێک یاریزانی سەرەکی یانەکەی بدات.
دوێنێ شەو لە یاریەکی دراماتیکیدا یانەی بارسیلۆنا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد و ئەنجامی یاریەکە بە یەکسانبوون بە کۆتاهات، سەرەتاکانی یاریەکە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستی بەسەر یاریەکەدا گرتوو توانی بە دوو گۆڵ پێش بلاوگرانە بکەوێتەوە بەڵام یانەی بارسیلۆنا هەرزوو خۆیان یەک خستەوە و توانیان ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بۆ 4 بە 2 گۆڕی، دواتر سیمیۆنی چەند گۆرانکاریەکی کردوو لە کۆتا خولەکەکان یاریەکەی یەکسان کردەوە، ئەمەش باشترین ئەنجامە کە سیمیۆنی بیری لێکردبۆوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
لۆنین
فران گارسیا – رۆدیگێر- رائول ئەسێنسیۆ – لۆکاس ڤاسکێز
جود بێلینگهام - دانی سیبایۆس - چوامینی
ڤێنیسیۆس – ئیندریک – رۆدریگۆ
کیلیان ئیمباپێ بەهۆی ئازاری ددان بانگێشتی یاریەکە نەکراوە
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال سۆسیداد
ریمیرۆ
مێیخاس، ئیلوستۆندۆ، ئاگرد، لۆپێز
مێندیز، زوبیمێندی، سوچیك
كوبۆ، ئۆیارزابال ، بارێنیچێیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.