Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 11:10

حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن: سعوودییه‌ به‌ 40 هێرشی ئاسمانی پێگه‌كانی بۆردومان كردین  

100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 10ی ئه‌یلوول، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایانگەیاند کە هێزی ئاسمانی سعوودیە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 40 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر  پێگه‌ و باره‌گاكانمان له‌ پارێزگاکانی یەمەن دەستپێکردووە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی هێرشە نوێیەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سه‌ر كه‌شتیی و بنكه‌ بازرگانییه‌كانی سعوودییه‌.

ئاژانسی هەواڵی "سەبا " و تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حووسییەکانی یه‌مه‌ن بڵاویانکردەوە: کە "فڕۆکەکانی سعوودیە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 40 هێرشیان بۆ سەر پارێزگاکانی تەعز، حودەیدە، ئەلجەوف و مەریب ئەنجامداوە".

جێی باسه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئاڵۆزیی زۆر له‌ نێوان حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و سعوودییه‌ دروست بووه‌ و به‌چڕی هێرشی درۆنی و ئاسمانی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی یه‌كتر.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.