ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 10ی ئه‌یلوول، نوێنەرایەتیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بڕیارەکەی ئاژانسەکەی بۆ ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بە لایەنگرانە و سیاسی کراو وەسف کرد.
حكوومه‌تی ئێران له ڕیگه‌ی دیپلۆماته‌كه‌ی ناو ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ڕایگەیاندووه: "به توندی دژی بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ده‌وه‌ستینه‌وه كه دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
ده‌شڵێت: "ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه دژكارانه‌یه ئالۆزییه‌كان زیاتر ده‌كات و هیچ چاره‌سه‌ریكیش به‌دوای خۆیدا ناهێنێت. "
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئەمریکا و ئەوروپا لە بڕیارەکەی 23 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئاژانسی ئەتۆمی هیچ بەدەستناهێنن جگە لە زیانگەیاندن بە سیستمی سنوورداركردنی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز دوێنێ بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی به ده‌نگی 23 ئه‌ندام جگه له ڕووسیا و چین و نه‌یجه‌ر، بڕیاریاندا دۆسیەی ئه‌تۆمیی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی پابەندبوونەکانییەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.