Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:54

به‌ڤیدیۆ.. بزانه‌ عه‌بادی له‌ کاتی ده‌نگداندا چ هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه‌

ده‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژمار ناكرێت و پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كدا ده‌نگی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژمار ناكرێت و پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

عادل لامی، سه‌رۆكی پێشووتری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاندووه‌: كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی لیستی نه‌سرو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌نگی داوه‌، به‌ شێوازێكی هه‌ڵه‌ فۆرمی ده‌نگدانه‌كه‌ی خستۆته‌ نێو سندووقه‌كه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی : كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌نگی داوه‌ فۆرمه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وگێڕی خستووه‌ته‌ نێو سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، هه‌ڵه‌كه‌ش له‌ بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی كارمه‌ندانی ئه‌و بنكه‌یه‌ روویداوه‌.

شایانی باسه‌ له‌ رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ر فۆرمێك به‌سه‌ره‌وگێڕی بخرێته‌ نێو ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان راگیركراوه‌، ئاوا ئامێره‌كه‌ ئه‌و فۆرمه‌ ناخوێنێته‌وه‌ و ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ژمار ناكرێت .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.