Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:06

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق ئەنجام دەدرێت

لە یەكەم دانیشتندا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەر دوو جێگرەكەی دەستنیشان دەكرێت
یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
100%

بڕیارە لەم نزیكانە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد عەلی زینی ئەندامی كوتلەی هاوپەیمانی مەدەنی دیموكراتی ئەنجام بدرێت بەوەی بە تەمەنترین ئەندامی دەرچووی ئەم خولەی پەرلەمانە .

دوای ئەوەی لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراق دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەلبژاردن لە ماوەی 15 رۆژدا پێویستە ئەندامە نوێكان بانگێشت بكات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان .

جەمال ئەسەدی پارێزەرو راوێژكاری یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، بڕیار وایە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بەرێوە بچێت و هەر لە یەكەم دانیشتندا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەر دوو جێگرەكەی دەستنیشان بكرێت .

دواتر مەسەلەی پێكهێنانی حكومەت دێت كە دەستوور دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەلبژاردن ماوەی 90 رۆژی بۆ داناوە

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.