به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر / هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد " فه‌یسه‌ل عوسمان " له هۆلی میدیا نمایشی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی كرد كه ئاو‌و ره‌نگه و پێكهاته‌ی چه‌ند دلۆپه ئاوێكی ره‌نگاو ره‌نگه .
كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بریتی بوون له پێوانه‌ی جیا جیا و له رووبه‌ری و پانتایی جیاجیا كه هه‌ر هه‌مووی وێنه سرووشتی به‌هاری له خۆ گرتبوو به ئاو‌و ره‌نگی كاڵ .
ئه‌م نمایشه‌ی هونه‌رمه‌ند "فه‌یسه‌ل" چەند ڕوانگەیەکی هەیە وەکوو هاتنەوەی هونەری ئاوی و ڕەنگ و ڕێبازی ڕیالیستی وەکوو قوتابخانەیەکی زیندوو لە قوتابخانە هونەرییەکانی جیهاندا، ئەزموونی هونەرمەندی شێوەکار" فەیسەڵ عوسمان " دا ئەوە دەخاتە ڕوو کە هەردەم ڕیالیستی و سروشت و زستان و فێنکی پۆرترێت ببێتە هەوێنی کارەکانی، لەگەڵ ئەوەی هەڵگری مۆرکی کوردەواری کە بابەتەکان هەڵقوڵاوی ناو گوند‌و سروشتی کوردستانن .
هونه‌رمه‌ند فه‌یسه‌ل عوسمان اشكرایدهكات ، لە پیشانگایەکی هونەرمەندانی هۆڵەندی و بەلجیکیدا کە پتر لە ٢٠٠ هونەرمەندی شێوەکار بەشدار بوون لە کۆی پتر لە ٥٠٠ کاری هونەری جیاجیا تەنها دوو یان سێ هونەرمەندی بینیوه کە کاری هونەری ئاوی دروست بکەن و نمایشی بکەن .
هونه‌رمه‌ند فه‌یسه‌ل عوسمان خه‌لكی شاری هه‌ولێر و له ساڵی 1986 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی دروستكردووه و له زۆربه‌ی چاللاكییه هونه‌رییه‌كانی كوردستان به‌شداری كردووه و ، هه‌روه‌ها له رووی ناساندنی هونه‌رو كولتووری كورد به جیهان و وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.