Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:36

فایناشناڵ تایمز: باڵاده‌ستی سه‌در ده‌بێته‌ هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئێران له‌ عێراق

له‌ راپۆرتێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر داهاتووی عێراق
کوردستان TV
100%


موقته‌دا سه‌در كه‌ ره‌وته‌كه‌ی ئێستا زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ده‌ستھێناوه،‌ له‌ تویتێكدا گوتوویه‌تی، بریاری ئێمه‌ له‌ناوخۆی سنووره‌كان دایه‌ و ده‌بێت بیانییه‌كان و داگیركه‌ران خاكێ عێراق جێبێلن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌در لایه‌نگرانی رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كانی به‌غدا و دروشمی دژی ئێرانیان ده‌گوته‌وه‌ و رایانگه‌یاند، ده‌بێت ئێران خاكی عێراق جێبێڵێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گۆڤاری فاینانشێل تایمز له‌ راپۆرتێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر داهاتووی عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری تاران له‌ به‌غدا.

تاوتوێ كردنی پێگه‌ی نوێی سه‌در و نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ عه‌لمانییه‌كان و شیوعییه‌كانی دژی ئێران، ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیارانه‌ن كه‌ شرۆڤه‌كاران باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.

فاینانشێل تایمز دووپاتی كرده‌وه‌، دوای هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رژێمی سه‌دام و رووخانی ئه‌م رژێمه‌، موقته‌دا سه‌در بووه‌ سه‌رۆكی ره‌وتێكی شیعه‌ له‌ عێراق.

هاوكات له‌ ساڵی 2006 كه‌ عێراق نوقمی خوێن و شه‌ری تایفی بوو، سوپای مه‌هدی له‌ژێر فه‌رمانی سه‌در هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت و رۆڵێكی باڵایان هه‌بوو له‌ كۆتایی هاتنی ئه‌م جه‌نگه‌، له‌و كاته‌دا گۆڤاری نیوز ویك موقته‌دا سه‌دری وه‌ك مه‌ترسیدارترین كه‌سایه‌تی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام ئه‌م ئاراسته‌یه‌ له‌ 2008 گۆرانی به‌سه‌رداهات و موقته‌دا سه‌در بووه‌ سه‌رۆكی ره‌تێكی ریفۆرمخواز كه‌ نزیك بوو له‌ عه‌لمانییه‌كان و شیوعییه‌كانی عێراق.

فاینانشێل تایمز دووپاتی كرده‌وه‌، بۆ ئێران، پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری له‌ عێراق گه‌وره‌ترین ئه‌ركه‌، چونكه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ باڵاده‌ستی به‌سه‌ر سوریاشدا هه‌یه‌، بۆیه‌ تاران هیچ كات ناخوازێت عێراق له‌ده‌ست بدات.

گۆڤاره‌كه‌‌ ده‌نووسێت عێراق قووڵایی ستراتیژی ئێران و نووكی ڕه‌می تارانه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ی وولاتانی سوننه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودییه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دژی تاران دروستیان كردووه‌ و هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكان. له‌ ئێستادا سه‌در كه‌ خۆی وه‌ك ناسیۆنالیست ناساندووه‌ داوای كشانه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا ئه‌مریكا به‌ڵكوو ته‌واوی هێزه‌كانی ئێرانیش له‌ خاكی عێراق ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سعودییه‌ چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه‌.

هه‌ڵبه‌ت یه‌كه‌م بوون له‌ پێكهاته‌یه‌كی سیاسی شكست خواردوو واتای به‌دوه‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵات نییه‌ له‌ عێراق، به‌لام سه‌در ده‌توانێت هاوسه‌نگی ھێز بگرێته‌ ده‌ست و ئه‌مه‌ش بۆ ئێران كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

له‌ كۆتاییدا فایناشێل تایمز ده‌نووسێت، تاران نابێت به‌چاوی عه‌لاوی كه‌ تۆمه‌تی سیخوری رۆژئاوایی ده‌ده‌نه‌ پاڵ، سه‌یری سه‌در بكات، چونكه‌ سه‌در پێگه‌یه‌كی ئایینی به‌هێزی له‌ناو شیعه‌ی عێراقدا هه‌یه‌، هاوكات خاوه‌نی هێز سه‌ربازی و سه‌روت سامانێكی زۆریشه‌ و توانیویه‌تی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆلای خۆی رابكێشێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.