Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:03

کۆمسیۆن: یاسا رێگە به‌ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست نادات

یاسای ژمارە 45ـی ساڵی 2013ـی پەسندكراو لەلایەن پەرلەمانی عێراق كۆمیسیۆن پابەند دەكات بە ئەنجامدانی لێك جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان
كۆمیسیۆن: یاسا رێگە به‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست نادات
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌ بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یاسای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2013 كۆمسیۆن پابەند دەكات بە ئەنجامدانی لێك جیاكردنەوەی دەنگەكان بە بەكارهێنانی ئامێری خێراكردنی ئەنجامەكان، كۆمیسیۆنیش پێیەوە پابەندە.

ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یاسای ژمارە 45ـی ساڵی 2013ـی پەسندكراو لەلایەن پەرلەمانی عێراق، كۆمیسیۆن پابەند دەكات بە ئەنجامدانی لێك جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان و بەكارهێنانی ئامێری خێراكردنی ئەنجامەكان و كۆمیسیۆنیش پێیەوە پابەندبووە.

ئەنجوومەنی کۆمسياران راشیدەگەیەنێت: یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2007ـی هەمواركراو رێگە یاساییەكانی رەخنەگرتنی بۆ زیانبەركەوتووەكان روونكردوەتەوە لەڕێگەی پێشكەشكردنی سكاڵا لە رۆژی دەنگدان بەپێی رێكارە یاسایی و هونەرییەكان كە كۆمسیۆن دایناون، یاساش رێوشوێنی رەوای بۆ لایەنە زیانبەركەوتووەكان داناوە بە تانەدان لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لەدادگای جیاكردنەوەی فیدراڵی كۆمسیۆنیش بەبڕیارەكانی پابەندە، هەروەها كۆمسیۆن ناتوانێ‌ داواكاری ئەو كەسایەتی و پەرلەمانتار و لایەنە زیانبەركەوتوانە جێبەجێبكات كە رەچاوی رێکارە یاساییەكان ناكەن.

هەروەها كۆمسیۆن سوورە لەسەر مامەڵەكردنی جیدی لەگەڵ لیستەكانی هەڵبژاردن، كاندیدەكان ئەوانەی پابەندن بە یاسا و دەستوور و لە رەخنەكانیشیان رێكارە یاساییەكان بگرنەبەر.

هاوكات كۆمسیۆن هەموو جۆرە فشارێك رەتدەكاتەوە كە لەلایەن هەندێك زیانلێكەوتوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكرێت و لەگەڵ یاساو دەستووریش كۆك نین.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.