Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 19:59

مالیکی و مه‌کگۆرک قۆناغی داهاتووی دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان تاوتوێکردووه‌

چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق گفتوگۆی لێ كراوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالیكی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك كۆبوویه‌وه‌ و به‌ دووقۆڵی قۆناغی داهاتووی دوای ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانیان تاوتوێ كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسنیگه‌ی رۆژنامه‌وانی نوری مالیكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌باره‌ی دوایین پێشھاته‌كانی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق گفتوگۆكراوه‌.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، نوری مالیكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌لی عێراق خواستی ھه‌یه‌ حكوومه‌تێكی به‌ھێز كه‌ توانای هه‌بێت داواكارییه‌كان به‌دی بھێنێت، پێكبھێنرێت، ھه‌روه‌ھا قۆناغی دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كان قۆناغی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بێت كه‌ به‌ ھۆی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

بڕیاره‌ له‌ میانی دوو رۆژی داھاتوودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ھه‌موو قه‌وار و ئیئتلافه‌ سیاسییه‌ براوه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رابگه‌یه‌نێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.