دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مه‌خموور گه‌نجێك به ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیان له ده‌ستده‌دات
له‌سه‌ر رێگای مه‌خمور نزیك گوندی دێمه‌كار، گه‌نجێك به‌ناوی "تۆفیق فارس بازاڕگه" به هۆی تیژڕه‌ویه‌وه له ئاكامی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه ڕێگاكان خلیسك بوون و به‌هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ندان ڕووداوی ئۆتۆمبیل ڕوویانداوه و زیانی گیانی و ماددییان لێكه‌وتۆته‌وه .
شایه‌نی باسه دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌ێنراوێكدا داوای له هاوڵاتیان كرد كه بۆ كاری پێویست نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن چونكه باران بارینی زۆر ده‌بێته هۆی دروست بوونی ڕووداوی ئۆتۆمبیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.