Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:02

به‌هۆى هێرش کردنه‌ سه‌ر یاریزانانى ریال مه‌درید بارسێلۆنا سزاده‌درێـت

یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا پێى نیگه‌رانه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌یاری لووتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌ى خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى یاری نێوان بارسێلۆنا - ریال مه‌درید بوو ، كه‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات . 
له‌یاریه‌كه‌ى كلاسیكۆ له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ، له‌لایه‌ن هه‌وادارانى بارسێلۆنا دروشم و هوتاف له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ووتراوه‌ته‌وه‌ به‌یانه‌ى بێ ئه‌خڵاق و له‌ش فرۆش ناویان ده‌هێندرا  .  
هه‌ر له‌هێرشى هه‌وادارانى بارسێلۆنا  بۆ سه‌ر یاریزانانى ریال مه‌درید ، مارسیلۆ هێرشى ڕه‌گه‌ز په‌رستى كراوه‌ته‌ سه‌ری  ناوى ئه‌و یاریزانه‌ به‌مه‌یمون هێندراوه‌  . 
میدیاكانى ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشى ڕه‌گه‌ز په‌رستى بۆ سه‌ر مارسیلۆ و وه‌هوتاف كێشانى نابه‌جێ بۆ سه‌ر ریال مه‌درید  ، یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیاى نیگه‌ران كردووه‌ به‌جۆرێك سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه‌ بارسێلۆنا دووچارى سزا ده‌كه‌ین 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.