Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 18:10

گەرمیان.. تەرمی گەنجێک دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی لە گوندی کۆکز دۆزرایەوە

100%

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجەی هەفتەیەکە لە گوندی کۆکز دیار نەمابوو، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تەمووز، عەقید سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هەواڵی دیارنەمانی ئەو گەنجە گەیشتە پۆلیسی گەرمیان، هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی کۆکز دەستبەجێ چوونە سەر شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان، تەرمەکەی لە گوندی کۆکز دۆزرایەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامە.

پێشتر لە 22ـی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردبووەوە کە گەنجێک بە ناوی (توانا وەلی باباعەلی) لەدایکبووی 2005، لە کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ لە گوندی کۆکز دیار نەماوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.