پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، تەرمێک لە نێو ڕووباردا لە نزیک گوندی "پرێسە" لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، تەرمەکە هی هاووڵاتی (محەممەد ئەمین سەفەر دۆسکی)یە ، کە پێش 6 ڕۆژ لە ڕووباری "ڕووی شین" لە سنووری شێلادزێ خنکا بوو.
لە ئێستادا کە کەسوکاری خنکاوەکەی شێلادزێ ئاگادار کراونەتەوە و بە مەبەستی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی تەرمەکە، بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون.
بڕیارە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان لە پزیشکی دادی، ناسنامەی تەواوی ئەو کەسەی دۆزراوەتەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.