Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 23:46

سێنتکۆم: لە چوارچێوەی گەمارۆی سەر ئێراندا ڕێگری لە 20 کەشتیی بازرگانی کراوە

100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی توندی گەمارۆی دەریایی بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و تاوەکو ئێستا ڕێکاری توندیان بەرامبەر بە چەندین کەشتیی بازرگانی گرتووەتە بەر.

بەپێی نوێترین ئاماری سێنتکۆم کە تاوەکو ڕێکەوتی 29ی تەممووزی 2026 نوێ کراوەتەوە، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکەدا توانیویانە ئاراستەی 20 کەشتیی بازرگانی بگۆڕن کە ویستوویانە گەمارۆکە ببەزێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جگە لە گۆڕینی ئاراستەی کەشتییەکان، هێزەکانی ئەمریکا 2 کەشتیی بازرگانییان بەهۆی سەرپێچییەوە پەکخستووە (Disabled) و چوونەتە سەر پشتی (Boarded) 2 کەشتیی دیکەش بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لەوەی کە بارەکانیان پێچەوانەی سزاکان نییە.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تاران گەیاندووەتە لوتکە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم گەمارۆیە دەریاییەوە، سەرچاوە دارایی و لۆجستییەکانی سوپای ئێران پەکبخات. سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێک کە ئاسایشی دەریاوانی و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بخاتە مەترسییەوە.

چاودێرانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەشتیانەی ڕێگرییان لێ کراوە، نیشانەی توندتربوونی چاودێرییەکانی ئەمریکایە لە دەریای عەرەب و گەرووی هورمزدا، ئەمەش مەترسیی پێکدادانی دەریایی لە نێوان واشنتۆن و تاران زیاتر دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.