Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 17:52

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشە و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەڕەشەکانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەست بەم تەوەرانەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی بە گرنگی دەڕوانێتە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانی بەلایانەوە جێی بایەخێکی زۆرە.

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سوپای ئیتاڵیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر لە ساڵانی ڕابردوو، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.