سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردە سووریا کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.
وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری سووری لە ساڵانی ڕابردوودا. ئاماژەشی بە هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا دا بۆ گرنگیدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکوومەتی سووریا و پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.