فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات، ئەمەش دوای ئەو بۆردومانە ئاسمانییانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرانە سەر چەند ناوچەیەکی وڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی تەممووزی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕاسپاردەیەکی بەپەلەی دەرکرد بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە ئەم داواکارییەی سەرۆک وەزیران دوای پەرەسەندنی بارودۆخی ئەمنی و ئەو بۆردومانە ئاسمانییانە دێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ خاکی عێراقیان کردە ئامانج.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، بەیاننامەیەکی ورد و فەرمی لەبارەی دوایین پێشهاتەکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و ئەو بڕیارانەی کە حکوومەت بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات دەیانگرێتە بەر، بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.