Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 15:59

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرەی گوندنشینانی سنووری قەرەچووغ درا

100%

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، بڕیار درا بە لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرەی ئەو هاووڵاتییانەی گوندەکانی سنووری قەرەچووغ کە خانووەکانیان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێندراونەتەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە 29ـی تەمووزی 2026 دەرچووە و (کوردستان تیڤی) دەستی کەوتووە، نووسراوەکە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی سوودمەندبوون لە پێشینەی خانووبەرە لەو گوندنشینانی سنووری قەرەچووغ کە خانووەکانیان لە لایەن تیرۆریستانی دا‌عشەوە تەقێندراوەنەتەوە، کاری پێوییست ئەنجام بدرێت.

سەرۆکایەتیی دیوان لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرە لە تەواوی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆی ئەو هاووڵاتییانە ماوە، لێخۆشبوون لە سوودی دواکەوتنی قەرزەکانیش دەیانگرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.