گۆرانیبێژی كورد " دینا " دوای به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كی تازه كه تایبه‌ته به مانگی ره‌مه‌زان ، به هاوكاری ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " كلیپی كرد .
هه‌ریه‌ك له " هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دینا " چه‌ند رۆژێك ده‌بێت به مه‌به‌ستی كلیپكردنی ئه‌م گۆرانییه سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كردووه ،له دوایین زانیاری ده‌ركه‌وتووه دوێنی شه‌ممه رێكه‌وتی 28/4/2018 له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناسراوی لوبنانی " فادی حه‌داد " كلیپ بۆ گۆرانییه‌كی " دینا " كراوه و یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی كلیپه‌كه‌ش گیراوه .
ئه‌م گۆرانیبێژه یهكهمجارییهتی گۆرانییه‌كی دیینی كلیپ بكات و بڵاویبكاته‌وه ، گۆرانییه‌كه له ده‌رهێنای "فادی حه‌داد " و ئاوازه‌كه‌شی له لایه‌ن " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه و بریاریشه پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوبكرێته‌وه .
جێی باسه " دینا " له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامده‌درێت و له ئێستادا خاوه‌نی ئه‌لبومێك و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.