گۆرانیبێژی شاری سلێمانی كه له ئێستادا له ولاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه ، بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی به زمانی هیندی تۆماركرد .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ته‌واوی ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایده‌كات كه یه‌كه‌مجاره گۆرانییه‌كی هیندی به ساده‌یی و میوزیكی كارۆكێ تۆمارده‌كات و شانازییه‌كی زۆریش به گۆرانییه‌كه ده‌كات .
له‌نجه عه‌لی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له ئێستادا له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی ، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.